ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان شانەیەكی داعش لە گوندەواری حەسەکە دەستگیردەكات

حەسەکە – نۆرس پرێس

هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان دەستگیرکردنی دوو ئەندامی “شانەیەكی تیرۆریستی” سەر بە ڕێکخراوی داعشیان لە شارۆچکەی شەدادی لە باشووری گوندەواری حەسەکەی رۆژئاوای كوردستان ڕاگەیاند و ئاماژەیان بەوەكرد ئەو ئەندامانە لە پەیوەندیدابوونە لەگەڵ شانەکانی داعش لەو ناوچانەی کە تورکیا لە سوریا کۆنتڕۆڵی كردوون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان دوێنێ بڵاویكردەوە، ئۆپەراسیۆنەکە دوو رۆژ لەمەوبەر ئەنجامدراوە و لە کاتی هەڵکوتانە سەر شوێنی حەشارگەکەیاندا، ئەندامانی شانەکە بەرەنگاری هێزەکانیان بوونەتەوە، لە ئەنجامدا دوو کەسیان دەستگیرکران، هەروەها دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی و بڕە پارەیەكدا گرتووە و بۆ داواکاری گشتی گواستراوەتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دەرکەوتووە ئەو شانەیە لە شاری سەرێ كانی کە لەلایەن تورکیاوە داگیرکراوە لەگەڵ تیرۆریستانی داعش لە پەیوەندابوونە و هێرشیان لە ناوچەکانی سەر بە بەڕێوبەری خۆسەری ئەنجامداوە.

داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە