هێرشە ئاسمانییەکان لە رۆژهەڵاتی سووریا دەیان کوژراو و برینداری لێكەوتەوە

دێرەزوور – نۆرس پرێس

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هێرشە ئاسمانییە نەناسراوەکاندا زیاتر لە 30 ئەندام و سەرکردەی میلیشیا لایەنگرەکانی ئێران لە شارەکانی دێرەزوور، مەیادین و بوکەمال لە گوندەواری ئەو وڵاتە لە ڕۆژهەڵاتی سوریا کوژران و برینداربوون، میدیاکانی حکومەتیشش دەڵێن هێرشەكان لەلایەن ئەەریكاوە ئەنجامدراوە.

سەرچاوە ئەمنییەکان بە نۆرس پرێسیان رایانگەیاندووە، لە هەڵمەتەکاندا دوو بارەگای سوپای پاسدارانی ئێران لە گەڕەکی ڤێلاکانی شارەوانی و بارەگای پەیوەندییەکان و بارەگایەکی ئەمنی، بەرامبەر سەرۆکایەتی زانکۆی فورات کراوەتە ئامانج.

دوایین بۆردومان کۆگاکانی ئەیەش و کەمپی تەلەعی کردووەتە ئامانج.

لە مەیادین لە گوندەواری دێرەزوور، بۆردومانی ئاسمانی ناوچەی حەیدەرییە و گەڕەکی تەممو و بارەگایەکی سەر بە یەکەی 313 لە نزیک شەقامی بازنەیی بەلوم کردە ئامانج.

لە شاری بوکەمال، هەڵمەتەکان بارەگایەکی نزیک لە دەروازەی هەری (هێڵی ئاسن)، بارەگایەک لە شارۆچکەی سوەییە، دوو باڵەخانە لە شەقامی هەجانە، بارەگای نووسینگەی ئەمنی لە پشت نەخۆشخانەی بەدر، بارەگایەکی نزیک قوتابخانەی مەعری، و دوو بارەگا لە قەزای بوکەمال.

ئەم هەڵمەتانە تا ئێستا 13 ئەندام کوژراون و زیاتر لە 20 کەسی دیکەش بریندار بوون کە سەرکردەشیان تێدایە.

ئەو سەرچاوانە باسیان لەوە کردووە کە بەرگری ئاسمانی لە بنکەی ئیمام عەلی لە بیابانی بومال هەوڵی وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانەیان داوە.

میدیاکانی حکومی ڕایانگەیاند، فڕۆکەکانی ئەمریکی هەڵیانکوتایە سەر چەند خاڵێک لە دێرەزوور و گوندەوارەكانی. هاوکات فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا تا ئێستا هیچ لێدوانێکی لەسەر بۆردومانەکە نەداوە.

ئامادەکردنی: سەعید الحیس/ عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان