باندەکانی ماددەی هۆشبەر هەڕەشە لە خێزانی دی ماریا دەکەن
ههولێر – نۆرس پرێس
بەپێی زانیارییهكانی سەرچاوەیەکی دادوەری ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی ئەرجەنتین لە شاری ڕۆزاریۆ لێکۆڵینەوەی لەو هەڕەشانە كردووه کە ئاراستەی بنەماڵەی ئەنخێل دی ماریا ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئهرجهنتین یانهی بهنفیكا و براوەی جامی جیهانی دهكات، بههۆی هەڕەشەی باندەکانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان.
به گوێرهی ئاژانسی فرانس پرێس نامەیەکی هەڕەشە ئامێز کە ناوەڕۆکەکەی ئاشکرا نەکراوە، ئەمڕۆ لە دەروازەی ناوچەی فونێسی لە شاری ڕۆزاریۆ، کە دی ماریا خاوەنی شوقەیەکه لهو شوێنه، فڕێدراوە .
نامەکە لەناو کیسەیەکی نایلۆندا بووە، وتەبێژی پۆلیس ئاماژەی بەوەکردووە، جهخت له پەنجەمۆر و وێنە و کامێرای چاودێری دهكهنهوه .
بەڵام ڕاپۆرتە میدیاییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە پەیامەکە دەستەواژەی “تەنانەت پۆلارۆش ڕزگارت ناکات”ی تێدابووه، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ماکسیمیلیانۆ پۆلارۆ، پارێزگاری ناوچەکە لە مانگی کانوونی دووەمی ڕابردووەوە، کە شەڕی دژی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند.
ڕۆزاریۆ، کە دەکەوێتە 300 کیلۆمەتر لە بوینس ئایرێسی پایتەختەوە، بە مەترسیدارترین شاری ئەرجەنتین دادەنرێت، کە ڕێژەی کوشتن لە هەر 100 هەزار دانیشتوویەک 22 کەسە، کە پێنج هێندە زیاترە لە ڕێژەی گشتی ناوخۆیی.