بایرن میونخ بیر له جێگرهوهی تۆماس توخێل دهكاتهوه
ههولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئەڵمانی رایگەیاند، یانهی بایرن میونخ گفتوگۆی سەرەتایی لەگەڵ ڕاهێنەرێکی ئیتاڵی دهست پێكردووه بۆ ئەوەی ببێته شوێنگرەوەی تۆماس توخێلی بەڕێوەبەری تەکنیکی یانهكه.
بایرن میونخ ڕایگەیاندبوو لەگەڵ توخێل گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی نێوان هەردوولا دوای کۆتایی هاتنی ئهم وهرزه.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “بیڵد”ی ئەڵمانی، بایرن میونخ لەگەڵ ڕۆبێرتۆ دی زێربی ئیتاڵی ڕاهێنەری یانەی برایتۆن کەوتووەتە دانوستانی سەرەتایی بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو سەرکردایەتی یانه باڤارییهكه بگرێتە ئەستۆ.
بایرن پێشینه دەدات بە گواستنەوەی چاڤی ئەلۆنسۆی ئیسپانی، ڕاهێنەری یانەی بایەر لیڤەرکوزن، بەڵام پێدەچێت ئهڵۆنسۆ بۆ وەرزێکی دیکەش لەگەڵ تیپەکەیدا بمێنێتەوە، چونکە نزیکبووەتەوە لە بەدەستهێنانی نازناوی بۆندسلیگا و بەشداریکردنی لە چامپیۆنزلیگ.
دی زێربی ئامانجی زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپایە، وەک بەرشەلۆنە و لیڤەرپوول.