دیمەشق – نۆرس پرێس
دانا سترول، بەرپرسی پێشووی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پێنتاگۆن، کەمپی هۆڵ کە هەزاران خێزان و ئەندامانی ڕێکخراوی دەوڵەتی تیرۆریستی (داعش)ی تێدایە، بە بۆمبێکی چێندراو وەسف دهكات.
ئەو بەرپرسە ڕایگەیاندووە کەمپەکە “بەدڵنیاییەوە بۆمبێکی چێندراوه، چونکە یەکێکە لە بەدبەختترین شوێنەکانی سەر زەوی، ئەمەش لە میانی ڕاپۆرتێکدا هات کە ڕۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ”ی ئەمریکی بڵاویکردووهتهوه.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی ئەم دواییەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەناو کەمپەکەدا بووە هۆی دۆزینەوەی گروپێکی گەورەی چەک و دەیان چەکداری داعش و ژنێکی ئێزیدی کە نزیکەی 10 ساڵ بوو لەلایەن ڕێکخراوەکەوە دەستبەسەر کرابوو.
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ڕوونیکردەوە کە دیارترین بهربهست کە ئێستا بهرهو رووی دهبێتهوه ئەمریکا و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی دەبێتەوە سەبارەت بە کەمپەکە ڕووبەڕووبوونەوەی هەوڵەکانی ڕێکخراوەکەیه بۆ هاندانی ئەوانەی لە کەمپەکهدان بۆ كردهی توندڕەوی.
روونیشیکردەوە، لە مانگی تشرینی یەکەمی 2019 دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا داوای کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا کرد، پێش ئەوەی پاشەکشە بکات بڕیاریدا نزیکەی 900 سەرباز بهێڵێتەوە، راشیگهیاند، هەڵوێستی ترەمپ سەبارەت بە سوریا “ناڕوونە” ئەگەر بگەڕێتەوە بۆ کۆشکی سپی دوای هەڵبژاردنەکان.