حەلەب.. ناکۆکی لە نێوان هێزەکانی” دیفاع وه‌ته‌نی” و سەرکردەکانی ئێران دروست بوو
حەلەب – نۆرس پرێس
نۆرس پرێس زانیاری تایبەتی دەستکەوتووە کە، ناکۆکی لە نێوان گروپەکانی “دیفاع وه‌ته‌نی” سه‌ر به هێزەکانی حکومەتی دیمه‌شق و سەرکردەکانی ئێران لە حەلەب دروست بووه، بەهۆی بڕینی مووچە “دیفاع وه‌ته‌نی” به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه سه‌ركرده‌كانی ئێرانیان ره‌تكردۆته‌وه.
سەرچاوەکانی نۆرس پرێس ڕایانگەیاند، سەرکردەکانی میلیشیاكانی ئێران مووچەی هێزەکانی “دیفاع وه‌ته‌نی”یان بڕیوه كه سه‌ر به فەرمانگەی ئاسایشی نیشتمانی هێزەکانی حکومەتی سوریان، چونکە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە سەرکردەکانی ئێرانەوە نییە.
لە بەرامبەردا، گروپەکانی “دیفاع وه‌ته‌نی” ئەندامه‌كانیان له‌نێو میلیشیاكانی ئێران كشاندۆته‌وه.
سەرچاوەکان هەروەها ڕایانگەیاندووە کە “دیفاع وه‌ته‌نی” فەرمانه‌كانی ئێرانی‌یان بۆ جێگیرکردن لەو ناوچه‌كانی گونده‌واری ئیدلب و حەما ڕەتکردۆتەوە.
ناكۆكییه‌كان لەنێوان ئەو دوو لایەنەدا په‌ره‌ی سه‌ندووه، لەکاتێکدا هەواڵی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە “فارس جنێدان”، فەرماندەی “دیفاع وه‌ته‌نی” لە حەلەب، ئەم کێشەیەی لەگەڵ سەرکردە ئەمنی و سه‌ربازی دیمەشق تاوتوێ ده‌كات.