بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە مه‌ولیده‌كانی كاره‌با له حه‌سه‌كه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا
حەسەکە – نۆرس پرێس
بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ ڕۆژی دووشەممە، ئاگر له مه‌ولیده‌كانی كاره‌بای كه‌راجی “نه‌جمه”ی ناوه‌ڕاستی شاری حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان كه‌وته‌وه، و له كاتی هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی پاسه‌وانی مه‌ولیده‌كه گیانی له‌ده‌ستدا.
ئەحمەد مەهدین، بەرپرسی تیمی ئاگرکوژێنەوەی حەسەکە بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگرەکە لە سێ مۆلیدەدا کەوتووەتەوە، بەو هۆیەوە پاسه‌وانی مه‌ولیده‌كه گیانی لەدەستدا و سێ مۆلیدەکەش سوتان.
ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە توانیویانە ئاگرەکە بکوژێننەوە، و تەرمی پاسەوانەکەش گواستووەتەوە نەخۆشخانە.