باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا: داعش هەڕەشەیەکی بەردەوام بۆ عێراق دروست دەکات

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەلینا ڕۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق ڕایگەیاند، ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) هێشتا مەترسی لەسەر عێراق دروست دەکات، ئاماژەی بەوەشکرد کە کاری هاوپەیمانیی بە سەرۆکایەتیی واشنتن لەگەڵ عێراق بۆ شکستپێهێنانی تەواوەتی ئەو ڕێکخراوەیە کۆتایی نەهاتووە”.

بەرپرسانی عێراق لەم دواییانەدا ڕایانگەیاند کە ئەو ڕێکخراوە چیتر مەترسی دروست ناکات و چیتر پێویست بە مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەو وڵاتە ناکات.

ڕۆمانۆوسکی بۆ ڕۆیتەرز راشیگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای ئه‌و دابه‌زینه‌ گه‌وره‌یه‌، بەڵام لە بنەڕەتدا کارەکانمان بە ئەنجام نەگەیاندووە و دەمانەوێت دڵنیا بین لەوەی کە هێزە عێراقییەکان دەتوانن بەردەوام بن لە شکستپێهێنانی داعش.

دوێنێ یەکشەممە، هێزە عێراقییەکان دەستگیرکردنی نۆ ئەندامی داعشیان لە پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار ڕاگەیاند.

باڵیۆزی ئەمریکا ڕایگەیاند، “ئەو هێرشەی داعش لە ڕووسیا ئەنجامی دا، ئه‌وه‌ ده‌گه‌ینێت كه‌ پێویسته‌ ئه‌و ڕێکخراوه‌ لە هەموو شوێنێک شکستی پێبهێندرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: “ئەمە هۆکارێکە بۆ ئەوەی ئەمریکا و عێراق پابەندبوونێکی هاوبەشیان هه‌بێت بۆ دڵنیابوون له‌ شکست پێهێنانی بەردەوامی رێکخراوەکە، له‌رێگای كاری هاوبه‌شی بۆ به‌دی هێنانی داهاتووێكی هاوبەشی ئەمنی به‌هێز له‌نێوان ئه‌مریكا و عێراق”.

بڕیارە لە پانزەی مانگی نیسانی داهاتوودا، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا لە واشنتۆن کۆببێتەوە، باس له‌ جه‌ند ته‌وه‌رێك بكه‌ن یه‌ك له‌و ته‌وه‌رانه‌ش ئایندەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییه‌ لە عێراق.

داڕشتنه‌وه‌ی: عەبدولسەلام خۆجە