هێزە عێراقییەکان دەستگیرکردنی نۆ ئەندامی داعش رادەگەیەنن

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزە عێراقییەکان دەستگیرکردنی نۆ ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستی (داعش)یان لە پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار راگەیاند.

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گواستوویەتیەوە، تیایدا هاتووە لە پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار، بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری، توانیویانە بەدواداچوون بۆ جموجۆڵی کۆمەڵێک ئەندامی داعش بکەن و هەندێکیان دەستگیر بكەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا نۆ ئەندامی داعش دەستگیرکراون و دانیان بەوەدا ناوە کە سەر بە ڕێکخراوەکەن، دواتر رەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کراون بۆ وەرگرتنی سزاکەیان.

هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەكە بارەگایەکی داعش كە لە باخێکی میوە بووە لە پارێزگای دیالە بە تەواوی خاپوور كراوە و تەواوی ئەندامەكانی ناو بارەگاكەش دەستگیركراوە.

داڕشتنەوەی: سەعد یازیچی