لە شاری باب بەهۆی شەڕی نێوان دوو میلیشیا، هاووڵاتییەكی مەدەنی كوژرا و دوو چەكداریش برینداربوون

گوندەواری باکووری حەلەب – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە گەڕەکی سناعەی شاری باب لە رۆژهەڵاتی حەلەب، کەسێک کوژرا و دوو ئەندامی میلیشیای حەمزاتی لایەنگری تورکیاش بریندار بوون.

سەرچاوەیەكی سەربازی به نۆرس پرێسی وت، پێکدادانێکی توند له نێوان میلیشیای حەمزات و بەرەی شام له شاری باب روویداوه و به هۆیەوه هاووڵاتییەکی سڤیل گیانی لەدەستداوە و دوو ئه ندامی میلیشیای حەمزاتیش برینداربوونە.

ئەو سەرچاوەیە وتشی: شەڕ و پێکدادانەکە لە نێوان ئەو دوو میلیشیایە لە ناوەڕاستی شەقامی 36 لە گەڕەکی سناعە ڕوویداوە، لە ئەنجامدا گەنجێك بە ناوی فادی مەسری كە ئاوارەیەكی خەڵکی پارێزگای حومسە گیانی لە دەستداوە.

شاری باب بەدەست خراپی بارودۆخی ئەمنییەوە دەناڵێنێت، لە ساڵی 2017 ەوە لەژێر کۆنترۆڵی میلیشیا ئۆپۆزسیۆنە دڵسۆزەکانی تورکیادایە .

ئامادەکردنی: فاروق محەمەد – داڕشتنەوەی: محەمەد قازی