“هەسەدە” ناسنامەی ئەو هێرشبەرانە ئاشکرا دەکات کە هەوڵیانداوە دزە بکەنە ناوچەکانی نزیك رووباری فورات لە دێرەزوور
دێرەزوور – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ یەکشەممە هێزەکانی سوریای دیموکرات كوژرانی ژمارەیەك ئەندامی حکومەتی ڕاگەیاند لەوكاتەی بەرپەرچی هەوڵی دزەکردنی ئەو ئەندامانەیان داوەتەوە لە ڕۆژهەڵاتی فورات لە نزیک باغۆز لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور .
هەر ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەربازیی هەجین، كە له ژێر ئاڵای هێزەکانی سووریای دیموكرات كار دەكات، ئاشكرای كردبوو هەوڵێكی دەكردنی چەكدارانیان پووچەڵكردووەتەوە و ژمارەیەك چەكداری دیفاع وەتەنییان كوشتووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوو تەرم کەوتوونەتە دەست هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی هەجین، جگە لە ژمارەیەک چەک.
هەسەدە وێنەی دوو تەرمی بڵاوکردەوە کە کەوتوونەتە دەستی هێزەکانی، و ناسنامەكانیان لەگەڵدا دانراوە، لە ناسنامەكاندا دەردەكەوێت ئەو چەكدارانە سەر بە گرووپێكن بەناوی هێزەكانی كەربەلائی كە دژی هێزەكانی سووریای دیموكرات هێرش ئەنجام دەدەن.
هێزەکانی کەربەلائی گروپێکی سەر بە ئێرانن و لە ساڵی 2019 دەرکەوتوون و ئامادەیی خۆیان بۆ بەئامانجگرتنی هێزەكانی ئەمریکا لە سوریا دەربڕیوە.