ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی داعش بۆ سەر کرێکارانی کۆکەرەی دومەڵان بۆ حەوت کەس بەرزبووەوە

رەققە – نۆرس پرێس

ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی داعش بۆ سەر کرێکارانی کۆکەرەوەی دومەڵان لە گوندەواری باکووری رەقە بۆ حەوت کەس بەرزبووەوە ، دوای ئەوەی تەرمی سێ ئەندامی “دیفاع وەتەنی” دۆزرانەوە، لەکاتێکدا تا ئێستا سیانی دیکە بێسەروشوێنن. 

بەم شێوەیە تەرمی سێ ئەندامی “دیفاع وەتەنی” و چوار هاوڵاتی سڤیل دۆزراونەتەوە، ئەم جگە لەوەی کە هێشتا سێ کەس بێسەروشوێنن.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، داعش هێرشێکی چەکداری کردە سەر کۆمەڵێک کرێکاری کۆکەرەوی دومەڵآن لە گوندەواری رەققە و چەند کەسێکی لێ کوشتن و ژمارەیەکی دیکەیان بێسەروشوێن بوون.

لە ماوەی ئەم مانگەدا زیاتر لە 40 کرێکاری کۆکەرەوەی دومەڵان لە ناوچەکانی بادیەی سووریا بەهۆی هێرشەکانی داعشەوە کوژراون.