تۆپخانەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی گوندەواری باکووری حەڵەب بۆردوومان دەکەن

گوندەواری باکووری حەڵەب – نۆرس پرێس

تۆپخانەکانی تورکیا و میلیشیا دڵسۆزەکانی سەربەوان، گوندەکانی ئوم ئەلحەوش و ئوم ئەلقورە و حەربەل و سەموقەیان بۆردومان کرد، ئەو ناوچانەش دەکەونە ژێر دەسەڵاتی بەڕێوبەریی خۆسەری و لە بەشێکیاندا هێزەکانی رژێمی سووریای تێدا جێگیرکراون لە گوندەواری باکووری حەڵەب ، بە گوێرەی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، هێشتا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە زیانی مرۆیی و ئاستی زیانە ماڵیەکان لەبەردەستدا نییە.

لە 16ی ئازاریشدا، رژێمی سووریا ئاماژەی بەوەدا کە هێزەکانی تورکیا و میلیشیاکانی سەر بەوان، بە تۆپی قورس گوندی ئەلکاوکلیان لە گوندەواری مەنبیج لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازی مەنبیج بۆردومان کردووە.