هێزەکانی حکوومەتی سووریا لە چەند شارۆچکەیەکی حەوزی یەرموک کشانەوە
دەرعا – نۆرس پرێس
دوێنێ شەممەی، هێزەکانی حکومەتی سووریا خاڵە سەربازییەکان و بازگەکانیان لە چەند شارۆچکەکانی سەر بە حەوزی یارموک لە گوندەواری دەرعا کشاندەوە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ کشانەوەی نوێنەرایەتی ئێرلەندا لە هەمان ئەو ناوچانە.
پەیامنێری نۆرس پرێس رایگەیاند، “هێزەکانی حکومەتی سووریا سەرجەم خاڵە سەربازییەکانیان لە ناوچەکانی کۆیا، بەیت ئەرە، مەعریە و عابدبن، لە حەوزی یەرموک کشاندەوە و گواتیانەوە بۆ سەربازگەکانی دیکە لە هێڵەکانی دواوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم کشانەوەیە هاوکات بووە لەگەڵ کشانەوەی نوێنەرایەتی ئێرلەندا لە ناوچەکانی داماڵڕاو لە ململانێی نێوان سووریا و ئیسرائیل.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بۆ ئەوەش کرد، کشانەوەی هێزە حکومییەکان لەسەرخۆ و لە دوو رۆژ لەمەوبەرەوە دەستیپێکردووە، سەرەتاش لە یەکێک لە قوتابخانەکانی گوندی کویا دەستیان بە کشانەوە کرد ، دواتر بە گروپ درێژەیان بە کشانەوەکەیاندا و لە خاڵەکانی دیکەی هەمان ناوچە جێگیربوون.