حومس و دێڕەزوور.. بەهۆی تەقینەوەی مینی پاشماوەکانی جەنگەوە چوار کەس گیانیانلەدەستدا
دێرەزوور– نۆرس پرێس
بەهۆی تەقینەوەی مینەوە لە گوندەوارەکانی حومس و دێرەزوور لە سووریا لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
سەرچاوە خۆجێییەکان بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، مینێکی چێندراو بە چەند کرێکارێکدا تەقیەوە، کە کەرەستەی کانزاییان لە زبڵخانەکانی شارۆچکەی حسیا لە باشووری حومس کۆدەکردەوە.
تەقینەوەکە بووە هۆی کوژرانی سێ هاووڵاتی ئاوارە لە شاری دێرەزوور.
ئەمە جگە لەوەی کەسێکی بەساڵاچووش، لە کاتێکدا سەرقاڵی لەوەڕاندنی ئاژەڵ بوو لە ناوچەی بادیەی ئەلمەسرەب لە گوندەواری رۆژئاوای دێرەزوور، بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە گیانیلەدەستدا.
مین و پاشماوەکانی جەنگە یەک لەدوایەکەکانی سووریا، بە بەردەوامی دەبنە هۆی گیانلەدەستدانی هاووڵاتیانی سڤیلی ناوچەکە و تا ئێستاش ژمارەیەکی پێوانەیی مین لەو وڵاتەدا ماونەتەوە و هەڵنەگیراونەتەوە.