لە درعا به‌هۆی هێرشی چه‌كدارانی نه‌ناسراو دوو كه‌س کوژران و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار
درعا – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ هەینی، لە شاری درعای باشووری سوریا، به‌هۆی هێرشی چەکدارانی نەناسراوه‌وه، دوو کەس کوژران و چه‌ند كه‌سێكی دیکەش برینداربوون.
پەیامنێری نۆرس پرێس له زاری شایەتحاڵەکان رایگەیاندووه، ئەمڕۆ هەینی له شاری درعا چەکدارانی نەناسراو بە چەند گولـله‌یه‌ك ئەندامێکی پێشووی ئۆپۆزسیۆنیان کردە ئامانج و بەو هۆیەوە کوژرا، له هه‌مانكاتدا منداڵێکیش گیانی له ده‌ستدا و چه‌ند كه‌سێكی دیکەش بریندار بوون”.
ڕوونیشی کردەوە کە بەئامانجگرتنەکە لەدژی “یاسر فەلاح” ئەندامی پێشووی ئۆپۆزسیۆنی چەکداری له درعا بووە، لە نزیک باڵه‌خانه‌ی سه‌رایە لە گەڕەکی رێگای سەد لە درعا کراوەتە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەئامانجگرتنەکە بووەتە هۆی گیان له ده‌ستدانی منداڵێكیش بەناوی عومەر رەبداوی (14 ساڵ) کە لەبەردەم یەکێک لە دوکانەکانی نزیک شوێنی ئامانجکردنەکە بووە.
هه‌روه‌ها سەرچاوەکە ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو، بەئامانجگرتنەکە بووەتە هۆی برینداربوونی چوار کەسی سڤیل كه برینی هەندێکیان سەخته و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی رەحمە لە درعا.