بۆ چوارەمین هەینی لەسەریەکه خۆپیشاندانەکانی دژ به تەحریر شام لە ئیدلب و گوندهواری حەلەب بەردەوامن
ئیدلب – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ هەینی چەند ناوچەیەک لە ئیدلب و گوندهواری حەلەب، شایەتحاڵی خۆپیشاندان بوون دژی دهستهی تەحریر شام ” بەرەی نوسرە” ی پێشوو و سەرکردەکەی “ئەبو محەمەد ئەلجۆلانی”.
بۆ چوارەمین هەفتەی لەسەریەکه خۆپیشاندان دژی تەحریر شام و سەرکردەکەی لە گوندهواری ئیدلب و حەلەبی باکووری ڕۆژئاوای سوریا بەردەوامە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە خۆپیشاندانەکان لە زۆر ناوچەدا تا دێت فراوانتر دەبن.
سەرچاوە خۆجێیهكانی ناوچەکە بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، شاری ئیدلب، شار و شارۆچکەکانی مەعرەت میسرین، بنیش، حەزانۆ، جسر ئەلشوغور، کفر تەخاریم، سەلقین، تەفتهناز، و تەعوم لە گوندهواری ئیدلب، وشاری ئەتارێب لە ڕۆژئاوای حەلەب، شایەتحاڵی خۆپیشاندانی بەرفراوان بوون دژی دهستهی تەحریر شام”.
ئاماژەیان بەوەشکرد، خۆپیشاندەران دروشمی جۆراوجۆریان بەرزکردۆتەوە، هەندێکیان بریتی بوون لە داواکاری لابردنی “ئەلجۆلانی”، ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان لە زیندانەکان، کردنەوەی بەرە دژی هێزەکانی حکومەت و هەڵوەشاندنەوەی دهزگای ئهمنی گشتی سهر به دهستهكه .