حوسییەکان: ئەمریکا و بەریتانیا هێرشێکیان لە رۆژئاوای یەمەن ئەنجامدا

هەولێر – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ هەینی، کەناڵی “ئەلمەسیرە”ی سەر بە گرووپی حوسییەکانی یەمەن رایگەیاند، ئەمریکا و بەریتانیا هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەیەک لە پارێزگای حەدیدە لە رۆژئاوای یەمەن.

کەناڵەکە بڵاویکردەوە، هێرشەکەی ئەمریکا و بەریتانیا بە دوو بۆردوومان کێڵگەیەکی ناوچەی ئەلکەدنیان کردۆتە ئامانج، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخەنەڕوو.

لە کاتێکی پێشتری ئەمڕۆشدا، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاند، کە دوێنێ پێنجشەممە، دوو مووشەک و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سەر بە حوسییەکانیان تێکشکاندووە، کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیانەوە لە یەمەنەوە ئاراستەکرابوو.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، سێنتکۆم پشتڕاستی کردەوە، کە هێزەکانی هاوپەیمانان توانیویانە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان و دوو مووشەکی بالیستی دژە کەشتی، کە لەلایەن حوسییەکانەوە لە یەمەنەوە هەڵدرابوون، لەناوببەن.