ناوەندی حمیمیم: چەکدارانی نوسرە چوار هیرشیان لە ناوچەکانی ئاگربەست، ئەنجامداوە

ئیدلیب- نۆرس پرێس

دوێنێ، ناوەندی حمیمیم بۆ ئاشتەوایی کە سەر بە وەزارەتی بەرگری روسیایە چوار بۆردومانی لە ناوچەکانی ئاگربڕ راگەیاند، سەرجەمیان هەیئەی تەحریری شام ( بەرەی ئەلنوسرە) پێی هەستاون لە باکوری رۆژئاوای سوریا.

یەفگینی گیراسیمۆف جێگری سەرۆکی ناوەندەکە وتی، سەرجەمی بۆردومانەکان لە لایەن بەرەی نوسرەی تیرۆریستیەوە لە میانی رۆژێکدا رویانداوە.

ئەوەشی بۆ وتەکانی زیاد کرد: ” دوو بۆردومانی تر لە حەڵەب و بۆردمانێک لە ئیدلیب و یەکێکی تر لە حەمات رویانداوە”

بەر لە دوو رۆژیش هەمان ناوەند سێ بۆردومانی “هەیئەی تەحریری شام” یان لە ناوچەکانی ئاگربەست راگەیاند.

هەروەک لە لێدوانێکی پێشتریاندا باسیان لە زیاد بوونی چالاکیەکانی لایەنە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا کرد، لە پاش راگەیاندنی تورکیا بۆ هێرش کردنە سەر رۆژئاوای کوردستان و سوریا.