پاش سەردانی سعودییە و میسر.. بلینکن دەچێتە ئیسرائیل
هەولێر – نۆرس پرێس
ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، پاش رۆشتنی بۆ هەریەک لە سعودییە و میسر، وابڕیارە ئه‌مڕۆ هه‌ینی بگاته ئیسرائیل و دەربارەی گه‌یشتن به ئاگربه‌ستێک لە غه‌ززه، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته دەستپێدەکات.
به‌ر له بەڕێکەوتنی بۆ ئیسرائیل بلینکن رایگه‌یاند، ئەو دژی هێرشكردنه بۆ سه‌ر شاری ره‌فه‌ح و پێیوابوو، کە رێگه‌ی دیكه هه‌ن بۆ روبەڕوبوونەوەی چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، بێ ئه‌وه‌ی هێرش بكرێته سه‌ر ره‌فه‌ح.
دوێنێ بلینكن لە میسر له‌گه‌ڵ عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه، لەوێ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا بلینکن رایگەیاند، سەبارەت بە غەززە، ناکۆکییەکان کەمبوونەتەوە و گوشارەکان بۆ رێککەوتن لەنێوان حەماس و ئیسرائیل بەردەوامن، ئەگەری هەیە بەم نزیکانە رێکبکەون.
لە دوای 17ی ئۆکتۆبەری 2023 و دەسپێکی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، ئەمە جاری شەشەمە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات.
لە میانی سەردانەکەىدا بۆ سعودیە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى شەڕى نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەى حەماس لە کەرتى غەززە، بلینکن گوتی، پرۆژە بڕیارێکیان پێشکەش بە ئەنجوومەنى ئاسایش کردووە، بۆ دەستبەجێ راگەیاندنى ئاگربەست لە کەرتى غەززە، کە ئاگربەست و ئازادکردنى بارمتە ئیسرائیلیەکانی لێبکەوێتەوە.
وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا هیواشى خواستووە، پرۆژەبڕیارەکە پاڵپشتى دەوڵەتانى ئەندام لە ئەنجوومەنى ئاسایش بەدەستبهێنێت