دێرەزوور.. شەڕڤانێکی “هەسەدە” لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە شەهیدکرا

مەنبیج – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، شەڕڤانێک لە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، بە گولـلەی چەند چەکدارێکی نەناسراو شەهید بوو، کە ئۆتۆمبێلەکەیان لە شارۆچکەی دێرەزوور کردە ئامانج.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممەش، ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایشی رۆژئاڤا) بە بە گولـلەی چەند چەکدارێکی نەناسراو بریندار بوو، کە خاڵێکی پشکنینیان لە دەروازەی شارۆچکەی دەحلە لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور کردە ئامانج.

شایەتحاڵەکان رایانگەیاند، دوو چەکداری نەناسراو بە ماتۆڕسکیلێکەوە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی “هەسەدە”یان بە چەکی کڵاشینکۆف لەسەر رێگای سەرەکی نزیک بازاڕی شارۆچکەی گرانیچ لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور کردەئامانج.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، هێرشەکە بووەتە هۆی شەهیدبوونی شەڕڤانەکە، بە ناوی (عەلی ئەلعەلی، 29 ساڵ)، لەکاتێکدا هێرشبەرەکان بۆ دەرەوەی شارۆچکەکە هەڵاتوون.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: عومەر عەبدولرەحمان