جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی داوای یەکڕیزی کورد دەکات

قامشلۆ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات بەبۆنەی نەورۆزەوە داوای یەکڕیزی کوردی کرد.

عەبدی لە تویتێکدا کە لە ماڵپەڕی X بڵاویکردووەتەوە، گوتی: “پیرۆزبایی نەورۆز لە گەلی کورد و سەرجەم گەلانی ناوچەکە دەکەین”.

گوتیشی: ئێمە لە هێزەکانی سووریای دیموکرات دووپاتی دەکەینەوە، کە لە داهاتوودا گەلەکەمان لە عەفرین و سەرێکانی و گرێ سپی لە ئازادی و ئاسایشدا و لە شارەکانی خۆیان ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕن و ئەمەش بە یەکڕیزی کورد دێتە دی.

لە کۆتاییدا جەنەڕاڵ دەڵێ: “با ئەم ساڵە کوردییە دەرفەتێک بێت بۆ ئەو ئامانجە، نەورۆز هێمای ئازادی و نوێبوونەوەیە، بژی نەورۆز”.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: محەممەد ئەلقازی