هێزەکانی تورکیا 16 دەستگیرکراو لە باکووری سوریاوە بۆ ناو خاكی وڵاتەكەیان دەگوازنەوە

گوندەواری باکووری حەلەب – نۆرس پرێس

دوێنێ، هێزەکانی تورکیا 16 دەستگیرکراوی سورییان لە یەکێک لە زیندانەکانی میلیشیا دڵسۆزەکانیان لە باکووری سوریاوە گواستەوە بۆ ناو خاكی توركیا، ئەوەش هەشتەم گواستنەوەی زیندانیانە لەماوەی ئەم مانگەدا، بەمەش ژمارەی دەستگیرکراوە گواستراوەكان گەیشتووەتە 68 كەس لەم مانگە.

سەرچاوەیەكی کارگێڕی لە میلیشیای شورتەی عەسكەریی دڵسۆز بۆ تورکیا کە بەرپرسە لە زیندانی ئەلڕاعی، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، هێزەکانی تورکیا بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی زیندانی ئەلڕاعی لە باکووری حەلەب، پاشنیوەڕۆی دوێنێ 16 دەستگیرکراویان گواستووەتەوە ناو خاكی توركیا لە ڕێگەی دەروازەی باب ئەلسەلامەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، گواستنەوەکە دوای پێنج مانگ لە دەستگیرکردنیان بووە بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا. هەروەها دەتگیركراوەكان ئەشكەنجە دراون، بەهۆیەوە باری تەندرووستی هەندێكیان بەرەو خراپتر چووە.

ئامادەکردنی: هانی سالم – داڕشتنەوەی: محەمەد قازی