چەکدارێکی میلیشیایەکی سەر بە تورکیا ئەندامێکی ئەنجوومەنی جەرابلوس دەکوژێت

گوندەواری حەڵەب – نۆرس پرێس

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، چەکدارێکی میلیشیای “شورتەی عەسکەری” سەر بە تورکیا، ئەندامێکی ئەنجوومەنی جەرابلوس، لە گوندەواری حەڵەب دەکوژێت و کارمەندێکی گومرگیش، لە دەروازەی جەرابلوس لەسەر سنووری تورکیا بە سەختی بریندار دەکات.

سەرچاوەیەک لە دەروازەکە بە نۆرس پرێسی راگەیاند، ناکۆکییەک لە دەروازەی شاری جەرابلوس لە نێوان “شورتەی عەسکەری” و کارمەندانی دەروازەکەدا روویدا، ئەمەش بووە هۆی تەقەی راستەوخۆ لە لایەن چەکدارێکی “شورتەی عەسکەری”ەوە لە دەروازەکە.

تەقەکردنەکە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ئەندامێکی ئەنجومەنی خۆجێیی جەرابلوس کە لە تورکیاوە دەگەڕایەوە، برینداربوونی کارمەندێکی گومرگیش بە سەختی بریداربوو، کە دواتر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی شارەکە و کەسێکی دیکەی نەناسراویش برینداربوو.

لەدوای رووداوەکە، دەروازەکە قەرەباڵغی و ناسەقامگیری سەربازی بەخۆوەبینی.

ئامادەکردنی: فاروق حەمۆ/حەسەن ئەلمحەممەد – داڕشتنەوەی: تەیسر