بۆ جاری دووەم لە ماوەی دوو ڕۆژدا، ئیسرائیل بۆردومانی دەوروبەری دیمەشق دەكات
دیمەشق – نۆرس پرێس
وەزارەتی بەرگری سوریا، ئەمڕۆ رایگەیاند، وەڵامی هێرشێكی ئیسرائیلیان داوەتەوە کە خاڵە سەربازییەکانی لە گوندەواری دیمەشق کردە ئامانج و بەشێک لە مووشەکەکان خراونەتە خوارەوە.
ماڵپەڕە خۆجێیەکان باس لەوە دەکەن کە بۆردومانەکە خاڵەکانی ناوچەی یەبرود لە گوندەواری باشووری دیمەشقیان کردووەتە ئامانج، بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەکی دیکە رابگەیەنن.
دوو ڕۆژ لەمەوبەریش بۆردومانەکانی ئیسرائیل هەمان ناوچەی کردە ئامانج، لەو کاتەدا هێزەکانی بەرگری سوریا ئاماژەیان بەوەكرد کە بۆردومانەکە بووەتە هۆی برینداربوونی سەربازێکی سووری.
وەزارەتەکە ئەوەی خستووەەتەڕوو بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی لە ئاراستەی جۆلان دەستپێکرد و ژمارەیەک خاڵی سەربازی لە گوندەواری دیمەشق کردە ئامانج. بۆردومانەكەش تەنیا زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.