هێرشه سەربازییهكان لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا کوژراو و برینداری لێكهوتهوه
ئیدلب – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ دووشەممە، ناوچەکانی کەمکردنەوەی گرژی لە گوندهواری ئیدلب و حەلەب لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا، شایەتی پەرەسەندنی سەربازی و بۆردومانی نێوان دهستهی تەحریر شام (بەرەی نوسرە) ی پێشوو و هێزەکانی حکومەتی سوریا بوو، له ئهنجامدا کوژراو و برینداری لێكهوتهوه.
سەرچاوەیەکی سەربازی ئۆپۆزسیۆن بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە، میحوەرەکانی ڕۆژئاوای حەلەب و رۆژهەڵاتی ئیدلب، لە شەوی ڕابردووەوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بۆردومان و پێکدادانی توندی لە نێوان تهحریر شام و هێزەکانی حکومەتی بەخۆیەوە بینیوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی پێکدادانەکاندا سێ ئەندامی هێزەکانی حکومەت لە فەوجی 46 لە ڕۆژئاوای شاری حەلەب کوژراون، هاوکات ئەندامێکی هێزەکانی گرووپی تهحریر شام له دارهت عەززهی ڕۆژئاوای حەلەب کوژراوە.
لە هەمان کاتدا هێزەکانی حکومەتی سوریا بۆردومانەکانیان بۆ سەر کفر عهمه، کفر تەعال، ئەبزیمۆ، شێخ سلێمان، ئهتارەب و دارهت عەززه، ڕۆژئاوای حەلەب و جەرگەی زەردهنە فراوانتر کرد ههروهها بۆردومانهكان له مەعارەت نەعسانی رۆژهەڵاتی ئیدلب بووە هۆی برینداربوونی دوو منداڵ .