خۆپیشاندەرانی سوەیدا ناوەندی رادیۆ و تەلەفزیۆنی حکومەتی دیمەشقیان داخست
سوەیدا – نۆرس پڕێس
ئهمڕۆ دووشەممە، خۆپیشاندەران لە سوەیدای باشووری سوریا، ناوەندی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی حکومەتی دیمەشقیان داخست، بە هۆکاری پەیوەندیدار بە ڕووماڵکردنی ناڕەزایەتییە بەردەوامەکانی سوەیدا و درۆکانی بۆ دانیشتووان.
ماوەی زیاتر لە شهش مانگه سوەیدا شاهیدی ناڕەزایەتی دژە حکومەتە و تا ئەمڕۆش بەردەوامی ههیه لە ژێر ڕۆشنایی وەڵام نەدانەوەی حکومەت بۆ داواکاری خۆپیشاندەران.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە لەبەردەم ناوەندی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی حکومەت بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەیان بەوەکردووە، میدیای سەر بە حکومەتی دیمەشق قەدەغەیە، هەروەها قەدەغەیە بە کامێراکانیەوە بچنە ناو شەقامەکانەوە، چونکە پەیوەندی دهزگا ئەمنییەکان و درۆوە هەیە بۆ گەلی سوریا.
ئهوهش خراوهتهڕوو ناوەندەکە دادەخرێت و بە موڵکی خەڵک دادەنرێت، ههروهها خۆپیشاندەران ناوەندی ڕاگەیاندنی حکومەتی دیمەشقیان بە خیانەتکارێک لە بواری میدیایی دهزانن .