بەهۆی داڕمانی دیوارێک لە ئیدلب 12 منداڵ گیانیان لەدەستدا و برینداربوون
ئیدلب – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ دووشەممە 12 منداڵ گیانیان لەدەستدا و برینداربوون، ، لەئەنجامی داڕمانی دوارێكی كۆگایه‌ك به‌سه‌ر خێمه‌یه‌كی پەروەردەیی بۆ منداڵان لە شاری سەرمەدەی باکوری ئیدلب.
سه ڕچاوه خۆجێیه‌کانی ناوكچ که به نۆرس پرێسیان ڕاگه‌یاند، فشاری كیسه‌كانی گه‌نم به‌سه‌ر دیواری كۆگایه‌كه، بۆوه‌هۆی ئه‌وه‌ی دواره‌كه بروخێت و بكه‌وێته سه‌ر ئه‌و خێمه‌یه‌ی كه منداڵان وه‌ك قوتابخانه به‌كارییان ده‌هێنا.
کەوتنەخوارەوەی دیوارەکە بووە هۆی گیانلەدەستدانی پێنج منداڵ و برینداربوونی هەشت کەسی دیکە له‌نێویاندا مامۆستایەك هەبووە، لەکاتێکدا تیمەکانی فریاكگوزاری برینداره‌كانیان گواسته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی باب هه‌وا.