لە ساڵیادی داگیركاری دوركیا… بهرێوبهرایهتی خۆسەری: ئازادکردنی عەفرین هەڵبژاردەیەکی ستراتیژییە
رهقه – نۆرس پرێس
بهرێوبهرایهتی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان، لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی شەشەمین ساڵیادی داگیركاری توركیا و میلیشیاكانی له ناوچهی عهفرین، ڕایگەیاند، “رزگارکردنی عەفرین هەڵبژاردەیەکی ستراتیژییە” بۆ ئێمه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، داگیركاری عەفرین “دەرئەنجامی پیلان و مامەڵەیەک بووە کە لەنێوان هێز و لایەنەکاندا کراوە و ئەم پیلانگێڕییەش دەرئەنجامێکی نەرێنی گەورەی هەبووە، کە بریتی بوو لە هێنانی پاشماوەی داعش و نوسرە و توندڕهوهكانی دیكه بۆ ناوچه كوردییهكان”.
دوێنێ یەکشەممەش ئەنجوومەنی سوریای دیموکرات داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و کۆمکاری عەرەبی کرد کاربکەن بۆ کۆتایی هێنان بە داگیركاری تورکیا له عەفرین و ناوچهكانی دیكهی رۆژئاوای كوردستان.
لە ڕاگەیەندراوەکەی بهرێوبهرایهتی خۆسەری ئاماژە بەوەش کراوە، کە تورکیا میلیشیاكانی ئاراستە دەکات بۆ ئەنجامدانی پێشێلکاری و هێنانەدی گۆڕانکاری دیمۆگرافی لە عەفرین، “بەردەوامی داگیرکاری تورکیا هێرشێکی ئاشکرایە بۆ سەر یەکێتی سوریا و گەلەکەی”.
بهرێوبهرایهتی خۆسەری جەختی لەوەش کردەوە کە “هەموو تواناکان بەکاردەهێنێت بۆ ئازادکردنی عەفرین و دەستەبەرکردنی گەڕانەوەی شکۆمەندانە بۆ دانیشتوانی رهسهنی”.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەبێ دهركردنی تورکیا لە عەفرین هیچ چارەسەرێک لە سوریادا نییە، داوایکرد لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕاستییەکان و بەڵگەنامەکردنی پێشێلکارییەکان دروست بكرێت بۆ ئهوهی تاوانباران بدرێنه دادگا، لەنێویاندا بەرپرسانی تورکیا.