لە ساڵیادی داگیركردنی عه‌فرین .. “مه‌سه‌ده” داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات كۆتایی به “داگیرکاری تورکیا” بهێنن
قامشلۆ – نۆرس پرێس
دوێنێ یەکشەممە ئەنجومەنی سوریای دیموکرات داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی به‌تایبه‌ت ئەنجومەنی ئاسایش و یەکێتی ئەوروپا و کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی كرد، هەنگاو بنێن و کاربکەن بۆ کۆتایی هێنان بە داگیركاری تورکیا و میلیشیاكانی له عه‌فرین و شاره‌كانی دیكه‌ی رۆژئاوای كوردستان.
ئەم بانگەوازە لە میانی بەیاننامەیەکدا هات لەلایەن “مه‌سه‌ده”وه لە شەشەمین ساڵیادی داگیركاری تورکیا بۆ ناوچەی عەفرین كه كه ده‌كاته ١٨ی ئادار.
ئەنجومەنەکە لە بەیاننامەیەکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا بڵاویکردووەتەوە، و ڕایگەیاندووە، “رۆژی ١٨ی ئادار شەشەمین ساڵیادی داگیرکردنی ناوچەی عەفرینه، داگیرکەری تورکیا و میلیشیاكانی بەردەوامن لە دوژمن كارییه‌كانیان له دژی هاووڵاتییانی کورد و تاوانی جینۆساید ئەنجام دەدەن لە عەفرین و سه‌رێ كانیێ و گرێ سپی و ناوچه‌كانی دیكه‌ی داگیركراوی رۆژئاوای كوردستان.
تورکیا لە ١٨ی ئاداری ساڵی ٢٠١٨، ناوچەی عەفرینی داگیركرد، دوای ئەوەی بۆ ماوەی ٥٨ ڕۆژ یەکینەکانی پاراستنی گەل و ژنان به‌رگرییان له شاره‌كه كرد، ئه‌و به‌رگرییه‌ش به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ری به “بەرخۆدانی سەردەم” ناساندی.
لە درێژەی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، “تورکیا و میلیشیاكانی مافی کوردانی ناوچەکە پێشێلده‌كه‌ن، کوشتن و ڕفاندن و دەستدرێژی و ده‌ستگیریان و ده‌ركرن له ناوچه‌كه كاری هه‌ره دیاره‌كانیانه، زیاتر لە ٢٥٠ هەزار كه‌سی خه‌ڵكی ره‌سه‌نی ناوچه‌كه‌یان ئاواره كردووه، و له‌شوێنی ئه‌وان بنەماڵەی میلیشیاكانی خۆیان و خه‌ڵكی پارێزكاگانی دیكه‌ی سوریایان تێدا نیشه‌چێ كردووه، و به‌رده‌وامیش ئۆردوگای نوێ له‌سه‌ر خاكی هاوڵاتییانی كورد دروست ده‌كه‌ن لە ژێر دروشمەکانی مرۆڤایەتی، له‌و كاره‌ش زۆرێك له وڵاتانی ناوچه‌كه هاوكارییان ده‌كه‌ن.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەوڵەتی تورکیا بەڕوونی جینۆساید و پاکتاوی نەتەوەیی ئه‌نجامده‌دات، و هەموو ئەو دیمەن و زانیاریانەی ناوچەی عەفرین دەیسەلمێنن کە جینۆساید ئه‌وه جینۆسایده، ئەمەش بە ڕاپۆرتی بەڵگەدار لەلایەن ڕێکخراو و ڕوانگە باوەڕپێکراوەکانەوە ئاشکرا ده‌كرێت.
لە بەیاننامەکەی “مه‌سه‌ده” ئاماژه‌ی به کوشتنی ئه‌و منداڵه كرد كه پێش جه‌ند رۆژێكه له جه‌ندرێس به ده‌ستی عه‌ره‌بێكی هاورده كوژرا، و باسی له کاردانەوەی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌كرد كه چۆن خه‌ڵكی ناوچه‌كه له دژی توركیا و میلیشیاكانی ناڕه‌زایه‌تیان ئه‌نجامدا.
لەکۆتایی بەیاننامەکەدا ئەنجومەنی سوریای دیموکرات جەختی لەوە کردووە، کە ئیدانه‌ی داگیركاری تورکیا و میلیشیاكانی ده‌كات له شار و شارۆچکەکانی رۆژئاوای كوردستان، و پێشێلكارییه‌كانی توركیا له‌و ناوچانه شه‌رمه‌زار ده‌كات.