
دوای تێوەگلان لە کوشتنی دوو کەس، داوای دەرکردنی گرووپی “ئەحرار ئەلشەرقیە” دەكرێت لە گوندەواری حەلەب
گوندەواری حەلەب – نۆرس پرێس
خێڵەکانی ئەلسەفیرە داوای لێپرسینەوە لە سەرکردەکانی گرووپی ئەحرار ئەلشەرقیەی لایەنگری تورکیا دەكەن و داوا دەكەن شارۆچکەی تەرحین لە گوندەواری حەلەب جێبهێڵن، ئەمەش لە پەراوێزی کوژرانی دوو کەسی خەڵکی حەلەب لەلایەن ئەندامەکانییەوە.
پێنجشەممەی ڕابردوو لە کەمپی شەبیران لە نزیک شارۆچكەی تەرحین لە گوندەواری ئەلباب لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەب پێكدادان لە نێوان خەڵکی ئاوارەی ئەلسەفیرە و دڵسۆزانی گرووپی ئەحرار ئەلشەرقیە ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو کەس کوژران و چەند كەسێكی دیکەش برینداربوون.
خەڵکی ئەلسەفیرە راگەیەندراوێكیان بڵاوکردەوە و تیایدا داوایان لە جەیش وەتەنی کرد لێپرسینەوە لەو گروپانە بکەن کە هێرشیان کردە سەر ئاوارەکان و دوو کەسیان “بە خوێنی سارد کوشت.
ئەوەشیان خستووەتەڕوو: داوای کشانەوەی تەواوەتی سەرجەم پێکهاتە سەربازییەکانی ئەحرار ئەلشەرقیە دەکەن لە ناوچەی تەرحین و پێکهێنانی لیژنەیەکی سەربەخۆی جەیش وەتەنی و شێخ و کەسایەتیی هۆزەکان بۆ پشتڕاستکردنەوەی هێرشی ئەندامانی گرووپەكە بۆ سەر ئاوارەکان و ئۆپەراسیۆنەکانی دزی .
لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوودا گەنجینەی ئەمریکا سزای ئابووری بەسەر سەرکردەکانی گرووپی ئەحرار ئەلشەرقیە سەپاند بەهۆی ئەنجامدانی پێشێلکاری مافی مرۆڤ، لەکاتێکدا ئەو ناوچانەی کە لەلایەن گرووپەوە کۆنتڕۆڵ کراون، شایەتی پشێوی ئەمنی و پێشێلکارین بەرامبەر دانیشتوان.