لە درعا ئەفسەرێکی حکومهتی سووریا کوژرا
دارا – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ یەکشەممە، لە ئەنجامی كردنه ئامانجی ئۆتۆمبیلەکەیان به بۆمبی چێندراو لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لە شارۆچکەیەکی باکوری گوندهواری درعا، ئەفسەرێک لە هێزەکانی حکومەت کوژرا و ژمارەیەک ئەندام کە لەگەڵیدا بوون برینداربوون.
سەرچاوەیەکی خۆجێیی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، ئەفسەرێكی حکومەت به ناوی یاسر ئەسەد کوژرا و چوار ئەندامی دیكه برینداربوون لە ئەنجامی بە ئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلەكهیان لە نزیک شارۆچکەی فەقیع لە باکور گوندهواری درعا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ئەفسەرە خەڵکی حەما بووه و یەکێک بووه لە ئەفسەرەکانی لیوای 112 . دوای رووداوهكه بریندارەکان و تەرمی ئەفسەرەکە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی سەربازیی ئەلسەنمەین.