پوتین له چاوەڕوانی بردنهوهی ههڵبژاردنی سهرۆكایهتی.. سهرۆكێك بۆ چارهكه سهدهیهك له دهسهڵات
دیمەشق – نۆرس پرێس
هەشتەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ڕوسیا لە دوای هەڵوەشاندنەوەی یەکێتیی سۆڤیەت، ئهمڕۆ یەکشەممە، لە سێیەم و کۆتا ڕۆژیدا کۆتایی دێت، بە ڕێژەی 61.37% ی بهشداری دەنگدەران، پێشبینیش دەکرێت پوتین کە لە ساڵی 1999ەوە سەرۆکی وڵاتەکەیە، بمێنێتەوە لە پۆستەکەیدا بۆ خولێکی نوێ.
لەم هەڵبژاردنهدا چوار کاندید کێبڕکێ دەکەن: ڤلادیمێر پوتین، کاندیدێکی سەربەخۆ کە چاوەڕوان دەکرێت سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، کاندیدی “پارتی لیبراڵ دیموکراتی ڕووسیا” لیۆنید سلوتسکی، کاندیدی “پارتی کۆمۆنیستی ڕووسیا” نیکۆلای خاریتۆنۆڤ و کاندیدی “پارتی گەلی نوێ” ڤلادیسلاڤ داڤانکۆڤ، بهڵام ئهم سێ كاندیدهی دۆتایی پێناچێت هیچ تەحەدایەک بۆ پوتین دروست بكهن.
ژمارەی دەنگدەران لە ڕووسیا 112 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە، لە دەرەوەی رووسیاش دەگاتە نزیکەی دوو ملیۆن کەس.
لایەنگرانی دیارترین نەیاری پوتین، ئەلێکسی ناڤالنی، کە لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوودا بە شێوەیەکی کتوپڕ لە زیندان کۆچی دوایی کرد، داوایان لە دەنگدەرانی سەرتاسەری ڕووسیا کرد، پاشنیوەڕۆی ئهمڕۆ یەکشەممە لە هەمان کاتدا لە هەریەک لە 11 ناوچەکەدا دەنگەکانیان بدەن.