پاش تاوانەکەی پێشوو.. لە عەفرین هەوڵی کوشتنی منداڵێکی دیکە دەدرێت

عەفرینی داگیرکراو – نۆرس پرێس

پاش تاوانی کوشتنی منداڵێک لە عەفرین لە لایەن عەرەبێکی هاوردەوە، جارێکی دیکە هاوردەکان بە چەقۆ هێرشیان کردە سەر منداڵێک لەو شارە داگیرکراوە، بەو هۆیەوە چەندین برینی چەقۆیان لە جەستەیدا جێهێشت.

چەند رۆژێک لەمەوبەر رووداوی شەهیدکردنی منداڵە کوردەکە و فڕێدانی بۆ ناو بیرێکی ئاو لە لایەن هاوردەیەکی خەڵکی ئیدلیبەوە، لەسەر رێگایەک لە گوندەواری جندرێس لە عەفرین، ناڕەزایی جەماوەری لێکەوتەوە.

دوێنێ شەممەش، هەلومەرجێکی نوێ لە کوشتنی ئەو منداڵە کوردە، “ئەحمەد خالد مەعمۆ مەدە” سەریهەڵدا، کە لەلایەن عەرەبێکی هاوردەوە لە عەفرین شەهیدکرا، ئەم هەلومەرجانەش ئەگەری تێوەگلانی کەسانی دیکەیان لە تاوانەکەدا هێنایە ئاراوە.

پەیامنێری نۆرس پرێس لە زاری سەرچاوەیەکی تایبەتەوە رایگەیاند، “ئەو منداڵە کوردە تەمەن 16 ساڵە ناوی ‘رۆدی محەممەد جقل’ە لە شاری عەفرین، لە لایەن عەرەبە هاوردەکانەوە دراوەتە بەر چەقۆ و بە سەختی برینداربووە”.

رووداوەکانی منداڵی یەکەم و دووەم، چەند رۆژێک پێش رووداوی یەکەم ساڵیادی کوژرانی پێنج کەس لە بنەماڵەیەکی کوردی شاری جندرێسدا دێت، لەسەر دەستی چەکدارەکانی “ئەحرار ئەلشەرقییە”ی دڵسۆز بۆ تورکیا، لەکاتێکدا سەرقاڵی ئاهەنگگێڕانی نەورۆز بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەستبەجێ منداڵەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی عەفرین.

ئامادەکردنی: فاروق حەمۆ – داڕشتنەوەی: سەعد ئەلیازچی