شاندێکی تورکیا بە سەرۆکایەتی هاکان فیدان گەشتنە بەغدا

هەولێر – نۆرس پرێس

پاشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا بە سەرۆكایەتی شاندێكی وڵاتەکەی‌، کە پێکهاتبوون یەشار گویلەر، وەزیری بەرگریی تورکیا و ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت) گەیشتنە بەغدای پایتەختی عێراق.

شاندە‌ باڵاكه‌ی توركیا لەلایەن وەزیری دەرەوەی عێراقەوە پێشوازی لێكرا و بڕیارە لەبارەی‌ چەند پرسێکی ئەمنی‌ تایبەت بە هەردوولا گفتووگۆ بکەن.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتریش ئەحمەد یەڵدز، جێگری وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاندبوو، ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا بەنیازە پێش كۆتاییهاتنی مانگی نیسان داهاتوو سەردانی عێراق بكات و ره‌نگه‌ سه‌ردانی ئه‌م شاندەش ئاماده‌كاری بێت بۆ سه‌ردانی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان.

لە لایەکی دیکەشەوە وەزارەتى بەرگریی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردبوو، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆى شاندى تورکیا و عێراق باس لە هەماهەنگى سەربازیى و ئەمنیی هەردوولا دەکرێت، تەوەرێکى دیکەش بەرەوپێشبردنى هەماهەنگییەکانی هەردوولایە “بۆ رووبەڕووبونەوەى پارتی کرێکارانی کوردستان لە هەرێمی کوردستان”.