یەکێتی ئەوروپا داوای چارەسەری قەیرانی سوریا دەکات

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، له‌ سێزدەهەمین ساڵیادی دەستپێکردنی شەڕ لە سوریا ، یەکێتی ئەوروپا داوای چارەسەرێكی هەمەلایەنە و سیاسی بۆ قەیرانی سوریا ده‌كات.

یەکێتیی ئەورووپا بانگەوازی خۆی بۆ چارەسەرێکی سیاسیی بەردەوام و هەمەلایەنە، به‌پێی بڕیارنامەی ژمارە ٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، دووپاتكرده‌وه‌، و ئاماژەی بەوەدا کە پشتیوانی لە گەیر پێدەرسن، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا ده‌كه‌ن و داوای كرد لیژنەی دەستووری، دەستپێکاتیه‌ی کە لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە کۆ نەبووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ململانێكانی سوریا بۆته‌ هۆی گیانی له‌ده‌ستدانی زیاتر لە 400 هەزار کەس، و به‌ ملیۆنان سووری ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێ هێشتووه‌، 6.6 ملیۆن پەنابەری تۆمارکراو لە دەرەوەی وڵاتی خۆیانن و 6 ملیۆن و 800 هەزاری دیکەش لە ناوخۆی سوریا ئاوارەبوون.

یەکێتیی ئەورووپا پێشوازی لە بڕیارەکەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد بۆ دامەزراندنی دامەزراوەیەکی سەربەخۆی نوێ په‌یوه‌ست به‌ بێ سه‌رو شوێنه‌كان، هەروەها ڕایگەیاند، دەبێت لێپرسینەوە له‌گه‌ل ئه‌و لایه‌نانه‌ بكرێت كه‌ یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤیان پێشێلكردووه‌، بەتایبەت “رژێمی سوریا و هاوپەیمانەکانی”.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوش کراوە کە یەکێتیی ئەورووپا لە ساڵی ٢٠١١ەوە زیاتر لە ٣٠ ملیار یۆرۆی کۆکردۆتەوە، وەک گەورەترین پشتیوانیكه‌ر له‌ گەلی سوریا، یەکێتی ئەوروپا هەشتەمین کۆنفرانسی برۆکسل بۆ “پشتیوانیکردنی ئایندەی سوریا و ناوچەکە” لە ٣٠ی نیسان سازدەکات. 27ی ئایاری 2024، بۆ درووستکردنی بەڵێنی بەخشەرەکان بۆ هاوکاریکردنی سوریاییەکان، و دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی سیاسی بەگوێرەی بڕیارنامەی 2254ی ئەنجومەنی ئاسایش و پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی سوریا.

داڕشتنه‌وه‌ی: ئەحمەد عوسمان