دوابەدوای کوژرانی منداڵێک، “ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد” داوا لە تورکیا و ئۆپهزسیۆن دەکات کۆتایی بە پێشێلکارییەکانی عەفرین بهێنن
عەفرین – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ پێنجشەممە، نووسینگەی عهفرینی “ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا”، داوای لە تورکیا و ئۆپۆزسیۆنی سووریا کرد کۆتایی بە پێشێلکارییەکانی عەفرین بهێنن، ئەمەش دوای کوژرانی منداڵێکی کورد لەسەر دەستی عهرهبێكی هاورده له شارۆچكهی جهندرێس.
ئەنجومەنەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند، “ئەم ڕووداوە هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونهوهی یەکەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژییە دڕندانە تیرۆریستییهكهی شەوی نەورۆزی ساڵی رابردوو، كه لهژی بنەماڵەی پێشمەرگ ئەنجامدرا، کاتێک چەکدارانی سهر به توركیا تەقەیان لە ژمارهیك گهنج كرد بەهۆی ئهوهی ئاگری نهورۆزیان ههڵكردبوو”.
ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد ئەندامی هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆنە و لە بەیاننامەکەیدا داوای لەو هاوپهیمانییه و حکومەتی کاتی ئەو هاوپەیمانیهتیه کرد کە “ڕۆڵی نیشتمانی خۆی لە کۆنتڕۆڵکردنی ئاسایش و سەلامەتی نیشت بدات، و كۆتایی بهو پێشێلکارییانه بهێنێت”.
بەپێی دەقی بەیاننامەکە، داوای لە تورکیا کرد بەرپرسیارێتی خۆی بگرێتە ئەستۆ لە هەڵوێستی یەکلاکەرەوە بەرامبەر هەموو ئهو پێشێلکارییانه و ستهمانه، داواشی له کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش كرد ڕۆڵی یاسایی و ئەخلاقی خۆییان بەرامبەر ئەو ناوچهیه نیشانبدهن.