به‌خاكسپاردنی ته‌رمی منداڵێک كورد كه له عەفرینی داگیركراو کوژرا
عەفرین – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، دەیان کەس لە دانیشتووانی شارۆچکەی جه‌ندرێسی گونده‌واری عەفرینی داگیركراو، “تەرمی ئەحمەد خالد مه‌عمۆ مەده” ئەو منداڵە كورده‌ی كه دوێنێ به ده‌ستی عه‌ره‌بێكی هاورده كوژرا، به‌خاك سپارد.
ئه‌و تاوانه به‌ده‌ستی كه‌سێكی دانیشتووی گونده‌واری ئیدلیب ئه‌نجامدرا، كه منداڵێكی كوردی كوشت و فڕێیدایه ناو بیرێكی ئاوه‌وه، له‌سه‌ر رێگای جه‌ندرێس و عه‌فرین، ئه‌وه‌ش بۆوه‌هۆی ناڕەزایی جەماوەری لەو ناوچه‌یه‌ی كه توركیا و میلیشیاكانی شه‌ش ساڵه داگیریان كردووه.
ڕووداوی کوشتنی ئەو منداڵە كورده چەند ڕۆژێک پێش یەکەم ساڵیادی کوشتنی پێنج ئه‌ندامی خێزانێکی کوردی دێت شاری جه‌ندرێس، كه به‌هۆی هه‌ڵكردنی ئاگری نه‌ورۆزه‌وه ساڵی رابردوو، له‌سه‌ر ده‌ستی میلیشیای ئەحرار شەرقییەی سه‌ر به توركیا كوژران.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە عەفرین ڕایگەیاند، “ تاوانبار یامەن ئەحمەد ئیبراهیم”ی خه‌ڵكی ناحییه‌ی”سنجاره” لە گونده‌واری ئیدلیب، ئەحمەد خالد مه‌عموی تەمەن 16 ساڵ کوشت و فڕێیدایە ناو بیرێکی ئاوی له‌سه‌ر ڕێگای گوندی تەل سه‌لۆكی گونده‌واری جه‌ندرێس”.
بەپێی ڕێکخراوی، تاوانبار ناوی یامەن ئیبراهیمه، لە نانەواخانەی باوكی ئه‌حمه‌د كاری ده‌كرد، به‌هۆی ناکۆکی نێوان باوكی ئه‌حمه‌د و تاوانباری له‌كاره‌كه ده‌ركرد، دوای حه‌فته‌یه‌ك تاوانبار هه‌ستا به كوشتنی كوڕه‌كه‌ی.
دوابەدوای ڕووداوەکە ئێوارەی دوێنێ، دانیشتوانی شارۆچکەکە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر ئەو پێشێلکاریانەی بەرامبەریان ئەنجام ده‌درێت، خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، چوونە دەرەوە و میلیشیاكانی توركیاش به فیشه‌ك وه‌ڵامی خۆپیشاندەرانیان دایه‌وه.
ئەمرۆ بنەماڵەی قوربانییەکە و دانیشتووانیی شارۆچكه‌كه، داوای ناڕەزایەتییەکی بەرفراوانیان کرد لە شاری عەفرین، بۆ ئیدانه‌كردنی ئەم ڕووداوە و دەیان پێشێلکارییەی دیكه کە ڕۆژانە تۆمار دەکرێن و لە ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا به‌به‌ڵگه‌كراون.