سوید ڕایدەگەیەنێت هاووڵاتییه‌كانی خۆی كه خانه‌واده‌ی داعشن لە رۆژئاوای كوردستان وه‌رناگرێته‌وه
دیمەشق – نۆرس پرێس
تۆبیاس بیلسترۆم، وەزیری دەرەوەی سوید ڕایگەیاند، وڵاتەکەی هاوکار نابێت بۆ گەڕانەوەی ئەو سویدییانه‌ی پەیوەندییان بە دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) کردبوو، كه ئێستا لە کەمپەکانی رۆژئاوای كوردستانن.
کەمپی ڕۆژ و هۆڵ لە رۆژئاوای كوردستان به هەزاران هاوڵاتی بیانی تێدایه کە هات بوونه سوریا بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه بكه‌ن، به‌رێوبه‌رایه‌تی خۆسەری و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، داوا ده‌كه‌ن ئەو کەسانە بگه‌ڕێندرێنه‌وه وڵاتانی خۆیان.
بیلسترۆم به ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاند، حکومەتی سوید کار ناكات بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی سوید و ئەو کەسانەی پەیوەندییان بە سویدەوە هەیە له رۆژئاوای كوردستان بگه‌ڕێنێته‌وه وڵات.
ئاماژەی بەوەشکرد، “سوید هیچ ئەرکێکی یاسایی له‌سه‌ر شان نییە کە هەنگاو بنێت بۆ هێنانه‌وه‌ی ئەو کەسانە بۆ سوید و ئەمەش ژن و منداڵ و پیاویش دەگرێتەوە”.
وەزیره سویدییه‌كه ئەوەشی خستەڕوو کە کاردانەوەی گەڕانەوەی ئەو کەسانە لەسەر دۆخی ئەمنی وڵات پاساو بۆ نەگەڕاندنەوەیان.
بەگوێرەی کەناڵی تیڤی 4ی سویدی، کەمپی هۆڵ پێنج منداڵی سویدی له‌خۆوه ده‌گرێت کە له لایه‌ن دایكیانه‌وه پەیوەندییان بە سویده‌وه هه‌یه، هاوکات هێزەکانی سوریای دیموکرات 10 ئەندامی داعش كه هه‌ڵگری ناسنامه‌ی سویدن لە زیندانەکانیدا دەستگیر كردووه.