کۆمەڵێک ماددەی هۆشبەر کە لە سووریاوە رۆشتبوون.. لە ئوردن و لیبیا دەستیان بەسەردا گیرا
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە، سوپای ئوردن رایگەیاند کە هەوڵێکی دزەپێکردن و بەقاچاخ بردنی “بڕێکی زۆر” لە ماددە هۆشبەرەکانیان پووچەڵ کردووەتەوە، کە لە خاکی سووریاوە هاتبوو.
دوێنێش، دەسەڵاتی دژ بە ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکانی لیبیا، دەستبەسەرداگرتنی سێ کۆنتێنەری پڕ لە ملیۆنان حەبی کپتاگۆنیان راگەیاند، کە بە گوتەی ئەوان لە سووریاوە هاتبوون.
کەناڵی ئەلمەملکای ئوردنی لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازی لە فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانەوە بڵاویکردەوە، هێزەکانی پاسەوانی سنوور بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییە سەربازییەکان و ئیدارەی کۆنترۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان، چاودێری هەوڵێکی کۆمەڵێک قاچاخچییان کردووە بۆ تێپەڕاندنیسنوورەکان بە شێوەیەکی نایاسایی لە خاکی سووریاوە بۆ خاکی ئوردن.
دوێنێ سێشەممەش، دەزگای روبەڕووبووونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی لیبیا لە روپەری فەرمی خۆیان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویانکردەوە، ئەو کۆنتێنەرانە زیاتر لە 16.5 ملیۆن حەبی کپتاگۆنیان تێدابووە.