نۆ کەس لە دوو رووداوی جیادا لە ناوەندی سووریا کوژران
دێرەزوور – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە دوو رووداوی جیاوازدا لە گوندەواری حومس و حەمات، لە ناوەندی سووریا، لە کاتی کۆکردنەوەی دومبەڵاندا، نۆ کەس کوژران، کە زۆربەیان سەر بە “دیفاع وەتەنی”ی سەر بە هێزەکانی حکومەت بوون.
سەرچاوەیەکی سەربازی سەر هێزەکانی حکومەت رایگەیاند، کەسانی دەمامکدار و نەناسراو بە مۆتۆڕسکیلەوە، کە پێدەچێت سەر بە داعش بن، له گوندی تویتان له نزیک چیای ئەلعەمور له خۆرئاوای تلتەمر، هێرشیان کردە سەر کۆکەرەوانی دومبەڵان.
ناوبراو بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکە بووە هۆی کوژرانی دوو کەس و ئەوانی دیکە توانیان هەڵبێن.
بەپێی هەمان سەرچاوە، لە رووداوێکی دیکەدا تەرمی حەوت ئەندامی “دیفاع وەتەنی” دۆزرایەوە، دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند رۆژێک لەمەوبەر لە کاتی گەڕاندا بەدوای دومبەڵان، لە ناوچەی تل سەلمە لە دەوروبەری دویزن لە گوندەواری رۆژهەڵاتی شاری حەما بێسەروشوێن بوون.