ئەمڕۆ سێشەممە، داواکاری گشتی سویسرا، رەفعەت ئەسەد، مامی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریای بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردوودا روبەڕووی دادگا کردەوە، لە یاداشتێکدا کە پێدەچێت هیچ کاریگەرییەکی جێبەجێکاری نەبێت چونکە ناوبراو سێ ساڵ لەمەوبەر گەڕاوەتەوە بۆ سووریا.
ساڵی رابردووش دەسەڵاتی دادوەری فیدراڵی سویسرا بڕیاری دەستگیرکردنی نێودەوڵەتی بۆ رەفعەت ئەسەد، مامی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریای پێشووو دەرکرد، بە تۆمەتی تێوەگلانی لە تاوانەکانی جەنگ لە سووریا لە ساڵی 1982 کاتێک یاریدەدەری براکەی، حافز ئەسەد بووە.