مەزلوم عەبدی: با یادی راپەڕینەكەی 12ی ئاداری قامشلۆ، بکەینە دەرفەتێک بۆ یەکڕیزی و تەبایی نەتەوەیی
قامشلۆ – نۆرس پرێس
مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات، ئەمڕۆ سێشەممە، لە یادی بیستەمین ساڵیادی ڕاپەڕینەکەی قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان لە تویتێكدا رایگەیاندووە: بە ڕێزێکی زۆرەوە یادی راپەڕینەكەی 12ی ئاداری ساڵی 2004 دەكەینەوە، گەلی کورد بەخودانێكی مەزنی لە بەرامبەر سیاسەتەکانی ژێردەستەیی نیشاندا، ئەمەش بوو بە هێمای گەل دژی ستەم و ڕەگەزپەرستی
دەشڵێت با پێکەوە ئەم یادەوەرییە بکەینە دەرفەتێک بۆ یەکڕیزی و تەبایی نەتەوەیی. ئێمە وەک هێزەکانی سوریای دیموکرات، بەڵێن بە گەلەکەمان دەدەین کە درێژە بەم دۆزەی قارەمانێتی و ئازایەتی شەهیدانی راپەڕین بدەین
بەپێی خەمڵاندنەکانی دەزگاکانی مافی مرۆڤی کورد رووداوەکانی ڕاپەڕینەکە جگە لە دەیان بریندار، زیاتر لە 30 کەسیش گیانیان لەدەستداوە، لەو ماوەیەدا هێزە ئەمنییەكانی سوریا زیاتر لە 2000 کەسیان دەستگیرکرد.