لە بۆردومانی نێوان هێزەکانی حکومەت و دەستەی تەحریر شام لە باکوری رۆژئاوای سوریا چەند كەسێك کوژران

ئیدلب – نۆرس پرێس

دوێنێ لە گوندەواری ئیدلب و حەلەب و لازقیە، لە ئەنجامی بۆردومانی نێوان هێزەکانی حکومەت و دەستەی تەحریر شام (بەرەی نوسرە) ی پێشوو، چەند کەسێک کوژران و بریندار بوون.

فەرماندەیەکی سەربازی لە ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی ئەلفەتح بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، لە ئەنجامی دوو هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە تراکتۆرێکی کشتوکاڵی لە نزیک شارۆچکەی کفر نوران لە ڕۆژئاوای ڕۆژئاوای حەلەب، دوو كەس كوژران و چوار كەسی تریش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە گوندی ئەلدوقماق لە ناوچەی دەشتی ئەلغاب لە ڕۆژئاوای شاری حەما سێ کەس برینداربوون، لەئەنجامی هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان كە ئۆتۆمبێلێکی کردبووە ئامانج.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لە شاری مەعرەت نوعمان لە باشووری ئیدلب لە نزیک شاری ئیدلب کردە ئامانج و بەهۆیەوە دوو ئەندامی تەحریر شام کوژراون و دوو ئەندامی دیکەش برینداربوون.

ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ هێرشی دوو گروپی سەر بە تەحریر شام بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی حکومەت لە ناوچەی جیبال تورکمان لە باکوری لازقیە، كە بەهۆیەوە چوار کوژراو و ژمارەیەک بریندار لەنێو ڕیزەکانی هێزەکانی حکومەتی سوریا لێكەوتەوە.

ئامادەکردنی: هانی سالم – داڕشتنەوەی: محەمەد قازی