پێكدادانی توندی نێوان دوو میلیشیای لایەنگری تورکیا لە باکووری حەلەب کوژرا و برینداری لێكەوتەوە

گوندەواری باکووری حەلەب – نۆرس پرێس

دوێنێ لە پێكدادانی توندی نێوان ئەندامانی میلیشیا لایەنگرەکانی تورکیا لە کەمپێکی نزیک شاری ئەعزاز لە باکوری حەلەب لە باکووری سوریا چەند کەسێک کوژران و بریندار بوون.

سەرچاوەیەکی خۆجێیی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، ئێوارەی دوێنێ لە کەمپی یەحمولی نزیک شاری ئەعزاز لە باکووری حەلەب لە نێوان دوو بنەماڵەدا پێکدادانێکی توند ڕوویداوە، دواتر پەرەی سەندووە بۆ پێکدادانی نێوان میلیشیای عاسیفەی شیمال و فیرقەی 50 ی بەرەی شامییە .

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد پێکدادانەکان بۆ ماوەی نزیکەی کاتژمێرێک بەردەوام بوون، لە ئەنجامدا سێ کەس کوژراون کە ژنێکیان لە نێودابوو هەروەها چوار کەسی دیکەش برینداربوون كە یەكێكیان منداڵە. ئامادەکردنی: موئەیەد ئەلشێخ – داڕشتنەوەی: محەمەد قازی