هێزە عێراقییەکان لە دوو ئۆپەراسیۆندا دوو ئەندامی داعشیان دەستگیرکرد

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئه‌مڕۆ دووشەممە، هێزە عێراقییەکان لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا لە کەرکووک دەستگیرکردنی دوو ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستی (داعش)یان راگەیاند.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ دوێنێش، هێزە عێراقییەکان كوژرانی چوار ئەندامی “داعش”یان لە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته‌ راگەیاندبوو.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێڕاق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ ئەندامانی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ئەندامێکی داعشیان دەستگیرکردووە کە وەک نێوەندگیری دارایی لە نێوان سەرکردەکانی ڕێکخراوەکە لە پارێزگای کەرکوک كاری كردووه‌.

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەی جیادا ئه‌ندامێكی تری داعشیان لە پارێزگای کەرکوک دەستگیرکردووه‌.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، هێزە عێراقییەکان توانیویانە 14 بارەگای داعش تێکبشکێنن، هەروەها چەندین بۆمبی دروستکراو لە پارێزگاکانی دیالە و کەرکوک لەناوببەن.

داڕشتنه‌وه‌ی: سەعد یازیچی