دیمەشق – نۆرس پرێس
دامەزراوەیەکی توێژینەوەی سویدی، ئهمڕۆ دووشەممە ئاشکرای کردووه، هاوردەکردنی چەکی ئەوروپا لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا لە ئەنجامی شەڕی ئۆکرانیا زیادی کردووە.
دامەزراوەی نێودەوڵەتیی توێژینەوەی ئاشتی ستۆکهۆڵم لە ڕاپۆرتێکدا رایگەیاندووە، هاوردەکردنی چەکی وڵاتانی ئەوروپا لە نێوان ساڵانی 2019 بۆ 2023 بە بەراورد بە ماوەی ساڵانی 2014 تا 2018 بە ڕێژەی 94% زیادیکردووە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئۆکراینا گەورەترین هاوردەکاری چهكە لە ئەوروپا، بەو پێیەی بەهۆی ئەو شەڕەی ڕووسیا لە دژی دەستیپێکردووە، 23% ی کۆی هاوردەکردنی چەکی ناوچەکەی بهركهوتووه.
دوو وڵاتی گرنگ کە چەکیان بۆ ئۆکراینا هەناردە کردووه، بریتین له ئەمریکا به رێژهی 69% و ئەڵمانیا بە 30%.