فیلمی “ئۆپنهایمەر” زۆربەی خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستهێنا
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ دووشەممە، لە چوارچێوهی 96 همین خولی خەڵاتەکانی ئۆسکار بۆ ساڵی 2024 کە لە شانۆی دۆلبی لە لۆس ئەنجلۆس بەڕێوەچوو فیلمی “ئۆپنهایمەر” خەڵاتی باشترین فیلمی بەدەستهێنا.
فیلمی “ئۆپنهایمەر” لە دەرهێنانی کریستۆفهر نۆڵانه، باس لە ژیاننامەی داهێنەری بۆمبی ئەتۆمی دەکات، سەرکەوتنێکی بەرچاوی لە سینەماکاندا بەدەستهێنا، بەو پێیەی داهاتی بۆکس ئۆفیسەکانی لە سەرانسەری جیهاندا گەیشتە یەک ملیار دۆلار، و بە گشتی حەوت خەڵاتی بەدەستهێنا.
چهند فیلمێك کێبڕکێی زۆریان بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکان ههبوو، دیارترینیان “باربی”، “ئەناتۆمی ئۆف ئه فاڵ”، “پوور سینگز” و “هۆڵد ئۆڤەر”.
ئەکتەر كێڵیان مۆرفی یەکەم خەڵاتی ئۆسکاری لە ژیانی هونەریدا بەدەستهێنا دوای ئەوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەری بەدەستهێنا بەهۆی ڕۆڵی لە فیلمی (ئۆپنهایمەر).
هەروەها دەرهێنەری بەریتانی – ئەمریکی کریستوفر نۆڵان یەکەم خەڵاتی ئۆسکاری لە ژیانی هونەریدا بەدەستهێنا و خەڵاتی باشترین دەرهێنەری بۆ فیلمی (ئۆپنهایمەر) بەدەستهێنا.
ئیما ستۆن دووەم خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستهێنا، دوای ئەوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەری فیلمی بەدەستهێنا بۆ فیلمی (Poor Things)، کە فیلمێکی کۆمیدیاییه و چیرۆکی ژنێک دەگێڕێتەوە کە لە مردن زیندوو بووەتەوە.
هایاو میازاکی دووەم ئۆسکاری بەدەستهێنا بۆ فیلمی ئەنیمەیشنی (زه بۆی ئاند زه هیرۆن)، کە فیلمێکی خەیاڵییە و باس لە کوڕێک دەکات خەمباره بۆ دایکی کۆچکردووی.