نێچیرڤان بارزانی: 11ی ئازار وه‌رچه‌رخانێكى چاره‌نووسساز و يه‌كه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ى فه‌رمى بوو له مێژووى هاوچه‌رخدا
هەولێر– نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی يادى (54) ساڵه‌ى رێككه‌وتننامه‌ى 11ى ئازارى 1970ەوە راگەێنراوێکی بڵاوکردەوە، تیایدا دەڵێ: رێككه‌وتننامه‌كه وه‌رچه‌رخانێكى چاره‌نووسساز و يه‌كه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ى فه‌رمى بوو له مێژووى هاوچه‌رخدا”.
نێچیرڤان بارزانی دەڵێ: رێککەوتننامەکە به‌رهه‌مى تێكۆشان و قوربانيدانى گه‌لى كوردستان بوو، كه حكوومه‌تى عێراقى ناچار كرد دان به به‌شێك له مافه ره‌واكانيدا بنێت، هه‌روه‌ها بووه بناغه‌ى هه‌موو ده‌سكه‌وته‌كانى دواترى گه‌لى كوردستان”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو: “له‌م ياده‌دا مێژووى پڕ له نههامهتيى ده‌وڵه‌تى عێراق به بير‌ى هه‌مووان ده‌هێنينه‌وه كه لۆژيكى هێز و بير و سياسه‌تى نكۆڵيكردن له مافه‌كانى گه‌لى كوردستان و پێكهاته‌كانى عێراق به‌گشتى، چ زيانێكى له وڵات داوه؟”
بارزانی دەڵێ، پاشگه‌زبوونه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وساى عێراق له رێككه‌وتننامه‌كه، شه‌ڕ و ماڵوێرانى و كاره‌سات و ناسهقامگيريى به‌رده‌وامى بۆ عێراق و گه‌لانى به‌دواى خۆي‌دا هێناوە، کە بە گوتەی ئەو “لێكه‌وته‌كانى تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامن”.
نێچیرڤان بارزانی داوا دەکات، ئه‌م ياده بكرێتە ده‌رفه‌تى لێكگهيشتنى هاوبه‌شى لايه‌نه سياسييهكانی هەرێمی کوردستان، بۆ تێپه‌راندنى كێشه و ناكۆكى.
بارزانی دەڵێ “با پێكه‌وه رووبه‌ڕووى ئاڵنگارييهكان ببينهوه و ده‌سكه‌وت و مافه ده‌ستوورييه‌كان و قه‌واره‌ى فيدراڵيى هه‌رێمى كوردستان بپارێزين”.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا هیوادارە کە له عێراق په‌ند و وانه له رابردوو و مێژووى پڕ له ئازارى وڵات وه‌ربگیرێت، ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێت و سيستمى فيدراڵى و مافه‌كانى هه‌موو گه‌لان و پێكهاته‌كانى عێراق بپارێزرێن و به روانينێكى هاوبه‌شەوە به‌ره‌و داهاتوو هه‌نگاو بنرێت.