ناتانیاهۆ وەڵامی بایدن دەداتەوە

دیمەشق– نۆرس پرێس

دوێنێ یەکشەممە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە وەڵامی پەیامێکی جۆو بایدنی سەرۆکی ئەمریکادا گوتی:” تۆ هەڵەیت کە پێتوایە ئیسرائیلییەکان پشتگیری لە سیاسەتەکانم ناکەن”.

پێشتر جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو، کە ناتانیاهۆ زیاتر زیان بە ئیسرائیلییەکان دەگەێنێت، وەک لەوەی سوودی هەبێت بۆیان، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گوتی: “نازانم بە درووستی سەرۆک مەبەستی چییە، بەڵام ئەگەر مەبەستی ئەوەبێت، کە من سیاسەتێکی تایبەت دژ بە داوای زۆرینەی ئیسرائیلی دەگرمە بەر و یان زیان بە بەرژەوەندی ئیسرائیل دەگەێنم، ئەوا لە هەردوو بۆچوونەکەدا بایدن هەڵەیە”.

دوێنێ لەچاوپێکەوتنێکی سەرۆکی ئەمریکادا لەگەڵ کەناڵی “ئێم ئێس ئێن بی سی” رایگەیاند، بۆچوونی وایە کە ناتانیاهۆ زیاتر لەوەی هاوکاریی ئیسرائیلیەکان بکات، بووەتە مایەی ئازاردانی ئیسرائیلییەکان، گوتیشی زۆری ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە لەگەڵ بنەماکانی حکومەتی ئیسرائیل یەکناگرێتەوە.